وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە مایکڵ ئێریک کوریلا بەفەرمی بۆ پۆستی فەرماندەی ھێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا (CENTCOM) دیاری کراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بڕیاریداوە کوریلا بۆ پۆستی لیوا بەرز بکرێتەوە و ببێتە کاندیدی فەرماندەیی هێزە ناوەندییەکان.
لە ئێستادا کوریلا فەرماندەی بنکەی ئاسمانی 18ی کارۆلینای باکوورە و لە رابردووشدا بەشداری شەڕی عێراقی کردوە و لە ساڵی 2005دا لە موسڵ بریندار بووە.
هەروەها ناوبراو لە ساڵانی 2004- 2014 لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرکی جۆراوجۆری لە ئەستۆ گرتووە و لە قۆناغی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا فەرماندەی هێزی تایبەت بووە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و ئەفغانستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.