بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە دوو چالاکی جیادا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای چاودێریکردنی تۆمەتبارێک لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە کە دراوی ساختەی ئەمریکی پێ بووەو بەنیاز بووە ساغی بکاتەوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت. لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕی 850دۆلاری ساختەدا لەجۆری 50 دۆلاریی.
راشیدهگهیهنن: تۆمەتبار (ئ، ب، ع) لەدایکبووی 1992 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بهوهشدهكات: لەلایەکی دیکەوەو پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێک کە بازرگان و بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەرە، مەفرەزەکانی نوسنگەی ناوبراو تۆمەتبار (م، ی، م) لەدایکبووی 1994 دەستگیر بکەن.
تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی ھۆبەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لەئاسایشی سلێمانی دەکرێت.
پۆلیسی سلێمانی: 2 تۆمەتبار دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.