دوای ته‌وابوونی قۆناغی سی و دووی جامی شای ئیسپانیا، دوای نیوه‌رۆی ڕۆژی هه‌ینی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی یاریه‌كانی قۆناغی شانزه‌ی ئه‌نجامدا.
له‌یاری لوتكه‌ی قۆناغی شانزه هه‌ردوو یانه‌ی بارسه‌لۆنا و ئه‌تله‌تیك بیلباو رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بیلباو ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگی لالیگا، له‌یاری قۆناغی شانزه‌ی جامی شا گه‌شتی یاریگای ئێلچی ده‌كات و ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئێلچی، ریاڵ بێتس له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سڤییا یاری دێربی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركی ئاسان نیه و رووبه‌رووی یانه‌ی رالر سۆسیداد ده‌بێته‌وه، ڤاڵنسیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ بالیارس یاری ده‌كات، مایۆركا له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیول یاری ده‌كات، یاریه‌كانی قۆناغی شانزه‌ی جامی شای ئیسپانیا له‌رۆژی چوارده‌ی كانوونی دووه‌می داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت.
تیروپشکی یارییه‌کانی قۆناغی 16 ی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.