Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 12:42

16 که‌س به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ له‌سه‌رمان ره‌قبوونه‌وه

کوردستان TV
100%

‌16 كه‌س كه‌ به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ له‌ شاری موڕه‌ له‌ پاكستان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیاندا گیریان خواردبوو له‌سه‌رمان ره‌ق بوونه‌وه و گیانیان له‌ده‌ست دا.

میدیاكانی پاكستان بڵاویان كرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ شه‌پۆلێكی به‌فربارین ناوچه‌ی گالیات و شاری موڕه‌ی گرته‌وه‌ كه‌ 7٠9 كیلۆمه‌تر له‌ ئیسلام ئابادی پایته‌خته‌وه‌ دووره‌، ‌16كه‌س كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیاندا گیریان خواردبوو له‌سه‌رمان ره‌ق بوونه‌وه و گیانیان له‌ده‌ست دا.

وه‌زیری ناوخۆی پاكستان، شێخ ره‌شید ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند به‌هۆی پشووی كۆتایی هه‌فته‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل له‌ سه‌ر رێگا گیریان خواردووه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

ناوبراو تیشكیشی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هاتوچۆ له‌ ناوچه‌ چیایییه‌كانه‌وه‌ بۆ ناو شار تاكوو ئێواره‌ی سبه‌ی داده‌خرێت و هه‌زاران كه‌س له‌ كۆڵانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌ و تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێك كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ شوێنی پارێزراو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.