لهدیدارێكی نێوان سهرۆك بارزانی و شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم،جەخت لە پێویستی لەیەکترنزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراق و رەچاوکردنی بەرژەوەندی و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.
رۆژی شەممە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم کرد ، کە پێکھاتبوو لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و ئەحمەد ئەلجبوری.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق کرایەوە.
ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستی لەیەکترنزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراق و رەچاوکردنی بەرژەوەندی و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.