شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، 50 تیرۆریستی داعش کە ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقیین، لەلایەن سووریاوە، رادەستی عێراق کراون.
شانەی ناوبراو راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "50 تیرۆریستی داعش کە ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقیین و لە ماوەکانی رابردوودا لەناو خاکی سووریا دەستگیرکراون، رادەستی عێراق کراون".
راشیگەیاندووە "پرۆسەی رادەستکردنی ئەو تیرۆریستانەی داعش بەھەمانگیی نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و لایەنی سووری لە رێگای دەروازەی سنووریی رەبیعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، ئەنجامدراوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئەو 50 تیرۆریستەی داعش رادەستی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.