Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 01:07

سوننەکان محەممەد حەلبووسی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەربژێر دەکەن

کوردستان TV
100%

 

محەممەد حەلبووسی وەک کاندیدی لایەنە سوننییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەربژێر دەکرێت.

 بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی) هاوپەیمانێتی عەزم و تەقەدووم کۆکن لەسەر کاندیدکردنی محەممەد حەلبووسی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە خولی پێنجەمدا و وەک بەربژێری خۆیان دەستنیشانیان کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان هاوپەیمانێتی عەزم و تەقەدووم خەمیس خەنجەر بۆ سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەکان لە پەرلەمان دیاریکردووە.

جێی باسە سبەی یەکشەممە یه‌كه‌م كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ڕێوه‌ دەچێت و ئەندامان سوێندی یاسایی دەخۆن و دواتریش كاره‌كانی تری پڕۆسه‌ی پێكهێنانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆككۆمار ئه‌نجام دەدرێن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.