یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدهچێت و هەردوو هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم-یش رێكکەوتن .
بڕیارە ئهمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 9ی کانوونی دووەم، یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت وهەردوو هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم-یش رێكکەوتن لەسەر کاندیدکردنی محەمەد حەلبوسی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.
هەردوو هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم کە دوو هێزی سوننە بوون لە عێراق و بەجیا بەشداریی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمیان کرد، هاویمانییەکیان لەژێر ناوی هاوپەیمانی سوننەکان پێکهێنا.
دوێنێ لە کۆبوونەوەیهکەدا هەردوولا رێکەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی سوننەکان و خەمیس خەنجەر کرایە سەرۆکی هاوپهیمانییەکە.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، تەقەدوم و عەزم رێكکەوتن لەسەر کاندیدکردنی محەمەد حەلبوسی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کە بەپێی عورفێک لە ساڵی 2005ـەوە ئەم پۆستە لای سوننەکانە.
سهبارهت به پێكهێنانی حكومهتی نوێی عێراق-یش موقتەدا سەدر ، رێبەری رەوتی سەدر، لە دوایین تویتدا نووسیوویەتی: ئەمڕۆ ھیچ شوێنێک بۆ تایفەگەریی و رەگەزپەرستی لە عێراق نییە و حکوومەتی نوێی عێراق، حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانیی دەبێت کە تیایدا شیعە، کورد و سوننە بەرگریی لە مافی یەکتر و مافی کەمینەکان دەکەن.
راشیگەیاندووە: ئەمڕۆ ھیچ شوێنێک بۆ گەندەڵکاران و گەندەڵیی نییە، سەرجەم لایەنەکان پاڵشتیی لە چاکسازیی دەکەن.
موقتەدا سەدر ھەروەھا نووسیوویەتی: "ھیچ شێونێک بۆ میلیشیاکان نییە و ھەمووان پاڵپشتیی لە سوپا، پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.