Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:46

سێ سه‌ربازی تورکیا له‌سه‌ر سنووری سووریا کوژران

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ھێڵی سنووری ئورفا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران .

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی درووستکراوی دەستی لە ھێڵی سنووریی ئاکچەکەلە کە لەو شوێنەدا چێندرابوو، سێ سەربازی تورکیا كوژران.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە: لە رێکەوتی 8ی کانوونی دووەمی 2022 لە ھێڵی سنووری نێوان ئاکچەکەلە/ئورفا، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی درووستکراوی دەستی کە لەو شوێنەدا چێندرابوو، سێ سەرباز بە ناوەکانی موراد ئالیاکورت، ئارتوغرول ئولوپنار و ئەنەس کۆچ كوژران .

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.