Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 14:08

چاودێرێکی سیاسی : کورد بە تەوافق بچێتە نێو پەڕلەمانی عێراق دەرەنجامی باشی دەبێت

کوردستان TV
100%

ڕێکار مەلا حەسەن،چاودێری سیاسی و ماستەر لە زانستە سیاسیەکان، تایبەت بۆ کوردستان تی ڤی گوتی: ئەگەر کورد لە عێڕاق بە تەوافق و لێک تێگیشتن و یەکگر بچێتە پەڕلەمان، بێ شک دەرەنجامی باشی دەبێت.

هه‌روه‌ها ئەو چاودێرە گوتی: وەک دیارە ئه‌مڕۆ یەکەم دانیشتنی پەڕلەمانی عێڕاق لە بەغدا بەڕێوە دەچێت و قۆناغێکی دیکە لە پڕۆسەی سیاسی عێڕاق دەست پێ دەکات، دەکرێت لەو نێوەندەدا کورد یەک دەنگ و هاو هەڵوێست بن لە کۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی عێڕاق تا دەگاتە پێکهێنانی حکومەتیش.

ڕێکار گوتیشی : لە مێژووی عێراق دا هەر لەسەردەمی مەلەکیەتەوە تاڕوخانی سەدام حوسێن، تەواوی حوکمڕانی و حکومەت و کابینە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بە کودەتاو ئینقلابی سەربازی درووست بووە، وەلێ دوای ئازادی عێڕاق جۆرێک لە گۆڕانکاری سیاسی سەردەمی درووست بوو، ئەو گۆڕانکاری و مۆدێلە نوێیەش لە درووست بوونیدا کورد دەورێکی باڵای تێدا بینی، چونکه‌ پێشتر تەجروبەیەکی عەقڵانی لەسەر هەبوو.

ڕێکار ملا حەسەن،سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان شیکارێکی دیکە دەکاودەڵێت: گۆڕانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراق ڕوویداوە، ئەویش ھاتنە کایەیی ھێزی نوێ و بوونی نزیکەی پەنجا کاندیدی سەربەخۆیە کە چوونەتە نێو ئەنجومەنی نوێبەران، ئەمەش ھاوکێشەی سیاسیی نوێ دەباتە نێو ژوورەکانی بریاردان لە عێراق، بە رادەیەک چاوەڕوان دەکرێت زمانحاڵێکی باشتری شەقامی عێراق بن لە بری پارت و ھێزە جیاوازەکان.

ئا/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.