له هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، كاتژمێر10:45 ى خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیۆن.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی پاریس سانجێرمان دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ سازكرد‌و لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه به‌شداری له ڕاهێنانی به‌كۆمه‌ڵ نه‌كرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو له په‌تای كۆرۆنا چاك بووه‌وه‌و گه‌رایه‌وه ڕیزی تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی هێشتان له‌بار نیه، بۆیه ناتوانێت له یاری ئه‌م شه‌و به‌شداربێت.
پاریس سانجێرمان به كۆكردنه‌وه‌ی چل وشه‌ش خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی لیگاوه‌ن دایه‌و به جیاوازی نۆ خاڵ له‌پێش مارسیلیای نزیكترین ڕكابه‌ری دێت، لیۆنیش خاوه‌نی بیستوشه‌ش خاڵه‌و له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.