یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكرد و له میانیدا ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه ژماره‌یان 329 ئه‌ندامه سوێندی یاسایی ده‌خۆن و دواتر ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی عه‌زم، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین دوو كوتله‌ی سوننه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاندید كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.