ئهمرِۆ ڕكابه‌ریيه‌كانی سیی و سێیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا بۆ تۆپی پێ له وڵاتی كامیرۆن ده‌ستپێده‌كات.
له یه‌كه‌م یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆنی میواندار ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی بۆركینا فاسۆ ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای پاول بیا له یاواندی پایته‌ختی كامیرۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له دووه‌م یاریشدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌سیوپیاو كاپ ڤێردی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ململانێكانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به به‌شداری بیست وچوار هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا شه‌شی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی كامیرۆنی میواندارو سه‌نیگال و مه‌غریب و نێجیریا‌و میسر‌و جهزائیرو تونس دیارترین پاڵێوراوی بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵهوانێتیهكهن.
جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای ئه‌مجاره له كاتێكدایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ناوبژیوانان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێكی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه له به‌شێكی ڕكابه‌ریه‌كان داده‌بڕێن.
ئه‌مڕۆ ڕکابه‌رییه‌کانی سی و سێیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا ده‌ستپێده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.