له‌میانی ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی بیسته‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا بووه میوانی یانه‌ی گرانادا، یاریه‌كه‌ش له یاریگای نیوڤۆ لۆس كارمێنیس له شاری گرانادا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
گێمی یه‌كه‌م به‌بێ تۆماركردنی گۆڵ ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، لوك دی یۆنگی هۆڵه‌ندی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ بارسا به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و تیپه كاتالۆنیهكهی پێشخست، پاشان ناوبژیوان به كارتی سوور، پابلۆ مارتن باییزی یاریزانی بارسێلۆنای كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میوان یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد.
له‌و لاشه‌وه یاریزانانی گرانادا سوودیان له كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی یاریزانانی بلاوگڕانا وه‌رگرت و دوای چه‌ند هێرشێك بۆ سه‌ر گۆڵی تیرشتیگنی گۆڵپارێزو له خوله‌كی هه‌شتاونۆدا، یاریزان ئه‌نتۆنیۆ پوێرتاس گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بارسێلۆنا له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و دوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و گراناداش به بیستوچوار خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.