یائیر لاپید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و خواستی ته‌ل ئه‌بیب بۆ گوشارخستنه سه‌ر تاران تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یائیر لاپید په‌یوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجام داوه و پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی كاتی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای له فه‌ڕه‌نسا كردووه، هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاركردن به رێسا هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوكه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش دراوه کە له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، یائیر لاپید له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و خواستی ته‌ل ئه‌بیب بۆ گوشارخستنی زیاتر بۆسه‌ر تاران تاوتوێ كردووه.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە ئیمانوێل ماكرۆن جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندی پاریس به پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل كردووه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی به گرنگ زانیووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.