راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق بڵاویكرده‌وه: دواخستنى دانیشتنى یەکەمین کۆبونەوەى خولى نوێى پەرلەمانى بۆ کاتژمێرێک دواده‌خرێت.
بڕیار بوو كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9 ى 1 ى 2022، دانیشتنى یەکەمى خولى نوێى پەرلەمانى عێراق بەڕێوە بچێت، بەڵام بەپێى راگەیاندراوی فەرمى پەرلەمان، کۆبونەوەکە کاتژمێرێک دواخرا.
بە پێی بەرنامەی کاری یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی عێراق، کە لە لایەن فەرمانگەی راگەیاندنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران وتارێک پێشکەش دەکات و ناوی پەرلەمانتارە ئامادەبووەکان دەخوێنێتەوە، دواتر پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، پاشان بە تەمەنترین پەرلەمانتار کە سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە دەکات، وتارێک پێشکەش دەکات و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکانی سەرۆک و جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی په‌رله‌مان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.