Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 12:56

شەپۆلێکى دیکەى باران و بەفر هەرێم ده‌گرێته‌وه‌ و یه‌ک هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو و ڕۆژانی دواتری  پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9 ى 1 ى 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  شەپۆلێکى باران بارین و به‌فر روولە هەریمى کوردستان دەکات و بۆ ماوەى یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسیدا هاتووه‌: هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیریەکی رەوشی کەش و هەوا کە پێشبینی دەکرێت کاریگەریەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوازی نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوامی هەبێت.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: بەرەبەیانى سبەی دوشەممە 10 ى 1 ى 2022، سەرەتا باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکات، دواتر لە نیوەڕۆی هەمان رۆژ ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە دواتر سەنتەری شاره‌كان .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، دواى هەولێر و دهۆک شەپۆلەکە کاریگەریەکەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین زیاتر دەبێت، جگە لە باران لە ناو شارەکان، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر بارین لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەبارێت .
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت بڕی باران بارین له‌ پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ بێت: 
سنووری پارێزگای هەولێر  ( 5 تــــا 10 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای سلێمانی  ( 4 تــــا 8 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای دهۆک  ( 8 تــــا 15 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای هەڵەبجە  ( 4 تــــا 8 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای کەرکوک  ( 0 تــــا 2 ) ملم دەبێت
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن، رۆژی سێشەممە نمە بارانی پچڕپچڕ دەبێت وە کاریگەریەکەی لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت.
بەپێى پێشبینییەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، لەماوەی ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی 12-1-2022 تاکو ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو  کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی هەرێم بەردەوام هەوری دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند وە بەفریش لەم ماوەیەدا لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان دەبارێت . 

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.