مه‌فره‌زه‌كان بنكه‌ى پۆلیسى كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هاوڵاتییه‌كى به‌فیشه‌ك بریندار كردبوو دواتر هه‌ڵاتبوو.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌ك ته‌قه‌ى لێكراو بریندار کرا، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى سلێمانى گه‌یشتنه شوێنى ڕوداوه‌كه‌و كه‌شف و هیڵكاریى بۆ شوێنى تاوانه‌كه ئەنجامدراو لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبار دهستیپێكردو توانرا تۆمەتبارەکە له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى كوردساته‌وه ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس راشیده‌گه‌یه‌نێت: ۆمهتبار ( و ، ق ، ف ) له‌دایكبووى 1996 به‌بڕیارى دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 405-31 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌و له‌لایه‌ن دادگاى تاوانهكانیشهوه داواكراوه، له‌كاتى ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه‌دا گیرا.
سلێمانی .. تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا که هاووڵاتییه‌کى بەفیشەک بریندار کردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.