وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
وا بڕیاره كاتژمێری 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كریستین لامبرێت، وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌ڵمانیا،بگاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێشوازی لێبكرێت.
كریستین لامبرێت، وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌ڵمانیا له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا-ش له هه‌ولێر ده‌كات.
له ساڵی 2014ه‌وه ئه‌ڵمانیا رۆڵێكی سه‌ره‌كی له شه‌ڕی دژی داعشدا ده‌گێڕێت و هاوكاریی سه‌ربازیی پێشكێشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه‌و ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازیشی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.