بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی عێراق، تەقییەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستکەوتوون، بۆمبێکی چێندراو لە رۆژئاوای پارێزگای بەغدا، بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا تەقیوەتەوە.
ھەر بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە چوار بۆمب کە بۆ بەئامانجکردنی کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێوان پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە چێندرابوون، پووچەڵکرانەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.