Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 11:47

حکوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌کی کاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی بارزۆری محاویله‌ى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەبای سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر (118) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: پرۆژەكه‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆى ده‌گرێت به‌م شێوه‌یه‌: 
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 3ی فیدەری 80 لەگەرەکی هوانە لەگەڵ عەمود وێستگەی باشور فیدەری80
-چارەسەرکردن و دانانی محاویلەی 18 فیدەری 96 کە بارزۆریی لەسەرە/ وێستگەی باشوور.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ گەرەکی زێڕینۆک/ فیدەری 116
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 9 فیدەری 265 لەقرگە/وێستگەی قرگە.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 5 فیدەری 265 لەقرگە/وێستگەی قرگە.
كۆى بودجه‌ى پرۆژەکەش (118.79.591) سەدو هەژدە ملیۆن و حەفتاونۆ هەزارو پێنج سەدو نەوەدویەک دینارەو پرۆژه‌كه‌ش لەلایەن کۆمپانیای (ئاکار) جێبەجێ دەکرێت، وا بڕیارە لەماوەی (45) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.