لۆرێنزۆ ئینسینی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‌و كاپتنی یانه‌ی ناپۆلی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ڕیزی تیپه‌كه‌ی بهجێدهێڵێت و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تۆرنتۆی كه‌نه‌دی ده‌كات.
ئینسینی له هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ناپۆلی ته‌واو ده‌بێت و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه ئیتاڵیه‌كه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هیچ ئاكامێكی نه‌بوو، بۆیه بڕیاریدا له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ ڕیزی یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تۆرنتۆ بكات كه له خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باكوور دایه.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێرشبه‌ره‌كه گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ تۆرنتۆ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ واژووبكات.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسیش، ئینسینی مووچه‌یه‌كی ساڵانه به بڕی یازده ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ له تیپه كه‌نه‌دیه‌كه وه‌رده‌گرێت، ئینسینی ته‌مه‌ن سیی ساڵ له كۆی چوارسهدوپازده یاری به درێسی ناپۆلی له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان سه‌دو چوارده گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه.
لۆرێنزۆ ئینسینی ڕیزه‌کانی یانه‌ی ناپۆلی به‌جێده‌هێڵێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.