Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 23:27

کاندیدانی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

کوردستان TV
100%

ھەر یەک لەمحەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەقەدوم، بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و حاکم زاملی، ئەندامی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی رەوتی سەدر و شاخەوان عەبدوڵڵا،ئەندامی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کاندید کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نۆی کانوونی دووەمی 2022، یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت کە لە میانیدا ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنەکە کە ژمارەیان 329 ئەندامە سوێندی یاسایی دەخۆن و دواتر دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەردوو جێگرەکەی دەکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، محەمەد حەلبوسی وەک کاندیدی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران یەکلایی بووەتەوە، ھاوکات ھەریەک لە حاکم زاملی وەک کاندیدی رەوتی سەدر بۆ پۆستی جێگری یەکەم و شاخەوان عەبدوڵڵایش وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران یەکلایی کراونەتەوە.

محەمەد سەیھود،ئەندام لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند : دوو بژاردە لەبارەی دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ھەیە، یەکەمیان ئەوەیە ئەگەر رێککەوتن لەنێوان چوارچێوەی ھەماھەنگیی و رەوتی سەدر کرا، ئەوا دەست بە رێوشوێنەکان دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەردوو جێگرەکەی، ئەگەر ھەردوو لایەن نەگەیشتنە رێککەوتن، ئەوا دانیشتنەکە بەکراوەی دەمێنێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.