Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 23:27

 کازمی: ھێزەکانی پۆلیس قەڵغانی بەرەنگاربوونەوەی ھێرشە تیرۆریستییەکانن

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند کە ھێزەکانی پۆلیس، پارێزەری یاسا و قەڵغانی بەرەنگاربوونەوەی ھێرشە تیرۆریستییەکانن.

مستەفا کازمی بەبۆنەی نۆی کانوونی دووەم، تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پۆلیسی عێراقی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیوویەتی "لە جەژنی 100 ساڵەیدا، سڵاو لە پۆلیسی عێراقی، هەروەها ژن و پیاوە قارەمانەکانی ھێزەکانی ناوخۆ، ئەوان چاوی ئێشکگری نیشتمان، پشتێنەی ئاسایشی ناوخۆ و پارێزەری یاسان".

مستەفا کازمی راشیگەیاندووە "ھێزەکانی پۆلیس ھەردەم پارێزەری ئاسایش و سەقامگیری وڵاتن، ھەروەھا قەڵغانی بەرەنگاربوونەوەی ھێرشە تیرۆریستییەکانن".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.