Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 10:34

نزیکەی 50 تۆن خومرە بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی گەڕێنرایەوە ئێران

کوردستان TV
100%

 

دەیان هەزار کیلۆ خومرەی هاوردەکراو بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی تەندروستی گەڕێنرایەوە ئێران.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراک ئەمڕۆ یەکشەممە دەیان هەزار کیلۆ خومرەی هاوردەکراو، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی تەندروستی گەڕێندرایەوە وڵاتی ئێران.

ڕاشیگەیاند: لەلایەن هۆبەکەوە هەستاین بە گەڕانەوەی دوو بار لە خومرەی ئێرانی جۆری دیز  و جۆری ئێکس پاوەر (٤٥٠ غم) بە بڕی نزیکەی (50) تۆن بۆ وڵاتی سەرچاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە  گەڕانەوەی کاڵاکە بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنیندا بوو له‌لایه‌ن هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراک، چونکە لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکی نەدەگرتەوە، بۆیە ڕێگە بە هاوردەکردنی نەدرا بۆ ناو هەرێمی کوردستان و  لەلایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران بۆ سەلامەتی تەندروستی هەموو لایەک خومرەی ئێرانی گەڕێنرایه‌وە بۆ وڵاتی سەرچاوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.