یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کردووە و تا ئێستا بەردەوامە، دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرایەوە.
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ خولی پێنجەم دەست پێ کرد و بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکەیان سەرەتا بە سڵاوی کۆماری عێراقی دەستی پێ کرد و پاشان سوڕەتی فاتیحە خوێنرا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق.
هەر بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و ناوەکانییانی خوێندەوە، پاشان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتی دانیشتنەکە کرا و داوا لە ئەندامان کرا کە سوێندی یاسایی بخۆن.
ئێستاش دەرگە کرایەوە بۆ کاندیدکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و جێگرەکانی.
جێی باسە شەوی ڕابردوو لایەنە سوننەکانی عەزم و تەقەدووم، محەمەد حەلبووسییان وەک کاندیدی خۆیان دیاری کرد بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.