ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زیری نوێی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێ كرا.
کریستینە لامبرێت وەزیری نوێی بەرگریی ئەڵمانیا ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.
بڕیاره وه‌زیری نوێی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا لەم سەردانەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و دواتریش ڕاوێژکاران و هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێم بەسەر بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.