له كۆبوونه‌وه‌ياندا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا هاوڕا بوون كه شه‌ڕى دژى داعش هێشتا كۆتايى نه‌هاتووه و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌وروپا و ڕۆژئاواشن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو كريستينه لامبرێشت وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا به ياوه‌ريى سه‌رۆكى ليژنه‌ى به‌رگريى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى سه‌ربازى و ديپلۆماسى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، پێداچوونه‌وه به ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له عيراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى خۆى و حكوومه‌تى نوێى ئه‌ڵمانيا و ساڵى تازه‌ى له خاتوو لامبرێشت و له هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا كرد و سه‌ردانه‌كه‌ى له‌م قۆناغه هه‌ستياره‌ى عێراقدا به گرینگ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتگيريكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ى داعش كۆتايى نه‌هاتووه و نه‌هێشتنى تيرۆر ته‌نيا له رێى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكو هه‌نگاوى سياسيشى پێويسته.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاسى گه‌ل و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ڕۆڵ و ئاماده‌ييى ئه‌ڵمانياى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى و مرۆيى و هاريكارى و په‌ره‌پێدان، به‌تايبه‌تى يارمه‌تيى مرۆيى بۆ لێقه‌وماوان و قوربانييانى شه‌ڕ له هه‌ردوو پێكهاته‌كانى ئێزدى و كريستيان.
لاى خۆيه‌وه خاتوو لامبرێشت وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گه‌شبينيى خۆى به داهاتووى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانينى ئه‌ڵمانياى بۆ ڕۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه.
دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، جموجۆڵى داعش له سووريا، ڕه‌وشى كه‌مپى ئه‌لهۆڵ و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.