وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كازاخستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات بووه هۆی كوژرانی 164 كه‌س.
به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كازاخستان زۆرینه‌ی كوژراوه‌كان له پارێزگای ئه‌لماتی بووه كه ژماره‌یان 103 كه‌س بووه.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه له پارێزگای كیزیلۆردا 21 كه‌س كوژراون، له پارێزگای گامبێلیش 10 كوژراو و له ناوچه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئه‌لماتی 8 كه‌س كوژراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كازاخستان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدابوو كه له پشێوییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌یان 3 منداڵیش گیانیان له‌ده‌ستدابوو كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 3 تا 15 ساڵان بووه.
جێی باسه ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو پشێوی و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای كازاخستان ڕوویدابوو به‌تایبه‌تیش له شاری ئه‌لماتی كه تێیدا زیاتر له سه‌د كه‌س كوژران و هه‌زارانیش برینداربوون، هۆكاری دروستبوونی خۆپیشاندان و پشێوییه‌كانیش به‌هۆی بڕیارێكی حكوومه‌تی كازاخستان بوو كه بڕیاریدابوو نرخی گاز و سووته‌مه‌نی بۆ دوو هێنده‌ی خۆی زیاد بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.