باری ته‌ندروستی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باش بووه و نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی كه وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، باری ته‌ندروستی تێكچوو و گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا.
مه‌شهه‌دانی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بڕیاریدابوو دانشتنه‌كه ڕابگرێ، به‌هۆی دروستبوونی پشێوی له‌نێوان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ڕه‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان، فشارخرابووه سه‌ر مه‌شهه‌دانی و به‌هۆیه‌وه بوورایه‌وه و به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، باری ته‌ندروستی باش بووه و كه‌مێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ هادی عامڕی و قه‌یس خه‌زعه‌لی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای له‌ناوچه‌ی سه‌وز جێهێشتووه.
دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، خالید ده‌ڕاجی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی عێراقی گرته‌ده‌ست و ئێستاش له هۆڵی دانیشتنه‌كه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت كه هه‌ریه‌ك له مه‌حموود مه‌شهه‌دانی و مه‌حه‌مه‌د حه‌لبووسی وه‌ك دوو به‌ربژێری سوننه خۆیان بۆ پۆسته‌كه كاندید كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.