Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 23:27

به‌فه‌رمی.. محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

به‌ فه‌رمی محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ دووه‌م خول له‌سه‌ریه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ردوو كاندیدی سوننه محه‌مه‌د حه‌لبووسی و محه‌موود مه‌شهه‌دانی به‌ربژێربوون و تێیدا 228 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگیان دا بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا حه‌لبووسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم توانی به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی مه‌شهه‌دانی سه‌ربكه‌وێ و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 200 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌، مه‌شهه‌دانی ته‌نیا 14 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنابوو، هه‌روه‌ها 14 ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش ده‌نگه‌كه‌یان پووچه‌ڵ بوو.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.