حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 100 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی بینای پۆلیسی گومرک لە مەرزی کێلێ تەرخان دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوژمه‌ی 90 ملیۆن و 977 هه‌زار دیناری تەرخان کرد بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ته‌واوكردنی بینای پۆلیسی گومرک له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی كێلێ.
ئاماژەی بەوەش دا ئه‌م گوژمه‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین خه‌رج ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.