Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 23:27

سەدر: هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرانی پەرلەمان یەکەم مژدەی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانییە

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی ڕەوتی سەدر جەخت دەکاتەوە کە دەستنیشانکردنی سەرۆک و جێگرانی پەرلەمان یەکەم مژدەی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانییە.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمشەو یەکشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی خۆشەویستی عێراقی دەکەم، ئەمە هەنگاوی یەکەمە بۆ بنیاتنانی عیراقێکی ئازاد و سەربەخۆ، دوور لە تایفەگەری و ڕەگەزی و گەندەڵی.

ڕاشیگەیاند: حکوومەتی نیشتمانی دادپەروەر و خزمەتگوزار سەروەری وڵات دەپارێزێت و لە بڕیارەکاندا ڕەچاوی گەلەکەی دەکات و کەڕامەتی گەلەکەی دەپارێزێت و چاکساز و ڕاستەقینە دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد "سوپاسی خودا دەكه‌م بۆ ئەو بەخششە و داواش لە خودا دەکه‌م کە هەموو لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان و حکوومەت لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییە سەخت و گەورەیە بین، هەروەها هیواخوازم کە هەڵە تاڵەکانی ڕابردوو دووبارە نەکه‌نەوه‌".

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.