سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرانی کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنیان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ محەمەد حەلبووسی خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها پیرۆزبایی لە حاکم ئەلزاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنییان بە جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.