Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 04:36

سه‌رۆك بارزانی جه‌ژنی قه‌ولتاس له‌ كاكه‌ییه‌كان پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا جه‌ژنی قه‌ولتاسی له‌ خوشك و برایانی كاكه‌یی و ته‌واوی یارسانان له‌ كوردستان و هه‌موو جیهان پیرۆز كرد.
100%

ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قه‌ولتاس:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قەولتاسەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كاكەیی و تەواوی یارسانان لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم جەژنەكەیان لە خۆشی و كامەرانیدا بكەنەوە و ئەو جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەكەت. لەم بۆنەیەدا هیوای قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و ئاشتی و بەختەوەری بۆ هەموو پێكهاتەكانی كوردستان دەخوازم.

بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی

١٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.