بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: تکایە ئارام بن ئێستا سەرجەم تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و یەکەئیدارییەکان لەسەر ڕێگەن. جەختیش دەکاتەوە کە بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن بەزووترین کات ڕێگەتان بۆ بکەنەوە، دڵنیابن تیمەکان بەهیچ شێوەیەک ئەرکیان کۆتایی نایەت تا دوایین کەستان ڕزگار دەکرێن.
ڕاشیگەیاند: ئێستا لە هەردوو دیوی چیای سەفین تیمەکان لە یەک کات کار دەکەن بۆ لابرنی ئەو بەفرە لەناکاوەی کە داباری بەر لە ڕۆژئاوابوون و بووە هۆی دروستبوونی ئەو گرفتەی ئێستا کە ئێمە بەر لەدروستبوونییەوە لەکاتی نیوەڕۆ پێشبینیمان کردبوو و ڕامانگەیاندبوو.
جێی باسە ژمارەیەک هاووڵاتی کە بۆ گەشتی نێو بەفر سەردانی چیای سەفینیان کردبوو، گیریان خواردووە و تیمەکانیش لە هەوڵی ڕزگارکردنیانن.
بههۆی بارانبارینی بهخوڕ لافاو له ژمارهیهك شهقامی ههولێر درووست بوو pic.twitter.com/24pMy24sDr
— kurdistantv (@kurdistantvHD) January 13, 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.