Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:26

ڕووسیا پلانی داڕشتووه‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ئۆكڕانیا داگیر بكات

کوردستان TV
100%

یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڕووسیا پلانی داڕشتووه‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو هێرش بكاته‌ سه‌ر ئۆكڕانیا و داگیری بكات.

ویندی شێرمان یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: فلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا پلانی هه‌یه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی داهاتوو هێز دژی ئۆكڕانیا بجوولێنێ.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا به‌ته‌واوی دڵنیا نین كه‌ سه‌رۆكی ڕووسیا بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات یان نا به‌هۆی به‌رده‌وامی پاڵه‌په‌ستۆكان دژی له‌شكركێشی سه‌ر ئۆكڕانیا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌موو پێشبینییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ سه‌رۆكی ڕووسیا له‌ كۆتاییدا هێز دژی ئۆكڕانیا ده‌جوولێنێ، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكی كورتی داهاتوودا ڕوو بدات یاخود له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا بێت.

جێی باسه‌ جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندجارێك هۆشدارییان داوه‌ته‌ ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكڕانیا و جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ بكات چاره‌نووسێكی نادیار و ڕه‌ش چاوه‌ڕێی سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌كات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.