Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:26

ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داده‌ت له‌ گه‌شتكردن بۆ ئیماڕات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هۆشداریی دایه‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ گه‌شتكردن بۆ وڵاتی ئیماڕات به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و هه‌روه‌ها مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: داوا له‌ هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ین گه‌شت بۆ وڵاتی ئیماڕات نه‌كه‌ن به‌هۆی زۆری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و هه‌روه‌ها مه‌ترسی هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: مه‌ترسی هه‌یه‌ هێرشه‌كان زیان به‌ هاووڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نن له‌ وڵاتانی كه‌نداو و به‌تایبه‌تیش له‌ ئیماڕات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕده‌بێ به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری ئه‌بوزه‌بی، ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو حكوومه‌تی ئیماڕات جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌یان كرابوو، هه‌روه‌ها سعوودییه‌ش ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌هۆی مووشه‌كێكی حوسییه‌كانه‌وه‌ دوو هاووڵاتییان له‌ باشووری وڵات بریندار ببوو.

لای خۆشییه‌وه‌ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رپرسیاره‌تی هه‌ردوو هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌یان بۆ نێو چه‌قی خاكی سعوودییه‌ و ئیماڕات ڕاگه‌یاندبوو، جه‌ختیشیان كردبووه‌وه‌ كه ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ ئیماڕات فراوانتر ده‌كه‌ن.‌

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.