Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 17:49

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری وەزیری دارایی بەهۆی دواکەوتنی مووچە سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا.

لە نووسراوێکدا کە بۆ (کوردستان تیڤی) نێردراوە و واژۆی ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە "بەپێی ئەو بڕیارەی پێماندراوە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی سەرجەم دەسەڵاتی خەرجکردن لە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم-سلێمانی (عەبدولڕەحمان ساڵح ڕەشید) بەشێوەیەکی کاتی".

ئەوەش هاتووە "جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم-سلێمانی (گەزیزە محەیدین مەعروف) هەڵدەستێت بە ئیشوکارەکانی".

ئەوەش خراوەتەڕوو "پێکهێنانی لێژنەیەکی پسپۆڕ لە دیوانی وەزارەت و بانکە بازرگانییەکان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنین لە هۆکار و خەرج نەکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەکاتی خۆیدا و کەمی سیولەتی نەختینەیی پێویست لە بانک".

هەر لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە کە فەرمانەکە لە ڕێکەوتی (27ـی1ـی2022) جێبەجێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.