Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:41

بایدن قسە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکڕاینا دەکات

کوردستان TV
100%

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قسە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکڕاینا بکات لەبارەی فشارە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند: بڕیارە ئەمشەو پێنجشەممە جۆبایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قسە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکڕاینا بکات سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی فشارە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکە.

جۆبایدن پێشڕەوی دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو دەکات لەبەرامبەر فشارە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا کە ئەمەش مۆسکۆی توڕەکردووە.

ویندی شێرمان یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هەروەها دوێنێ چوارشه‌ممە له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسيا پلانی هه‌یه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی داهاتوو هێز دژی ئۆكڕاینا بجووڵێنێ.

جێی باسە جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و زۆرێک له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند جارێك هۆشدارییان داوه‌ته‌ ڤلادیمیر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكڕانیا و جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ بكات چاره‌نووسێكی نادیار و ڕه‌ش چاوه‌ڕێی سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌كات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.