Erbil 38°C دووشەممە 25 ئاب 15:37

توێژینەوەیەک:دەرزی کێترودا دەتوانرێ بۆ چارەسەری شێرپەنجە و ئەیدز بەکاربهێنرێت

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەک ئەنجامە سەرەتاییەکانی لەبارەی تاقیکردنەوەی چارەسەرێک کە بۆ شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت خستەڕوو و زانراوە کە چارەسەرەکە کاریگەری هەیە لەسەر ڤایرۆسی ئەیدزیش.

توێژەران توێژینەوەیان ئەنجام داوە لەسەر (کێترودا) کە چارەسەرێکە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە و لەلایەن کۆمپانیای (مێرک)ەوە بەرهەم دەهێنرێت، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی توێژینەوەکە زانراوە کە لەوانەیە چارەسەرەکە یارمەتی دەرکردنی خانەکانی بەرگری بدات بۆ دەرکردنی ڤایرۆسەکە.

ئەوەش خراوەتەڕوو"بە بەکارهێنانی ئەم چارەسەرە ئەو کەسانەی کە تووشبووی ئەیدزن لەوانەیە بتوانن بە ئاسایی ژیانی خۆیان بەڕێ بکەن، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ڤایرۆسەکە لە  جەستەی مرۆڤەکە بەتەواوی دەربچێت".

کێترودا کە بە (پمبرۆلیزۆماب) ناسراوە و بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکار دەهێنرێت، یارمەتی سیستەمی بەرگری لەش دەدات بۆ لەناوبردنی ئەو پڕۆتینەی کە بەرپرسە لە کوشتن و هێرشکردن بۆ سەر خانەکانی لەش.

هه‌مه‌ره‌نگ تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.