Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 09:22

تەقینەوەیەک لە باشووری بەغدا کوژرانی دوو منداڵی لێکەوتەوە

لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە باشووری پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی عێراق، دوو منداڵ کوژران و یەکێکی دیکەیش برینداربوون.
کوردستان TV
100%

ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند کە لە گەڕەکی عەسکەری سەربە قەزای مەحمودییە باشووری پارێزگای بەغدا، تەنێکی نامۆ بە ژمارەیەک منداڵدا، تەقیوەتەوە.

ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیشدا لە ئاکامی تەقینەوەکە، دوو منداڵ کوژراون و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت، دوێنێ ھەینی تەقینەوەیەک لەناو یەکێک لە دارستانەکانی پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق روویدا و بەھۆیەوە سێ کەس کوژران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.