Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:46

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: رووسیا سەدان ھەزار سەربازی لەسەر سنووری ئۆکراینا کۆکردووەتەوە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن رایگەیاند کە ئەو بڕوا ناکات پوتین بڕیاری کۆتایی لەبارەی چوونە نێو ئۆکراینای دابێت، بەڵام ئیتر ئەو (پوتین) گەیشتووەتە توانای ئەنجامدانی ئەمە.
کوردستان TV
100%

ڵۆید ئۆستن لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، مارک میللێی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان لەسەر پرسی قەیرانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا ئەنجامدا.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئەوەی خستەڕوو کە رووسیا، بەدرێژای سنووری بێلاڕووسیا و کریمیاوە، سەدان ھەزار سەربازی لەسەر سنوور ئۆکراینا کۆکردووەتەوە و ئەمەش بە بەردەوامی لە زیادبووندایە.

ڵۆید ئۆستن ئاماژەی بەوەشدا کە رووسیا لە پاڵ ناوچەی دەریای رەش، چالاکییە سەربازییەکانی خۆی لە ئەتلانتیکی باکوور و دەریای سپی زیادکردووە و گوتیشی: "باوەڕ ناکەین کە پوتین بڕیاری کۆتایی دابێت لەبارەی بەکارھێنانی ئەم ھێزانە لە دژی ئۆکراینا. بەڵام ئەوەی راستی بێت لە دۆخێکدایە کە گەیشتووەتە توانای ئەنجامدانی ئەمە".

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن راشیگەیاند کە دەستوەردانی روورسیا لە ئۆکراینا، بەمانای ئەوە دێت کە ناتۆیەکی بەھێز و پێداگری لە رۆژئاوای مۆسکۆ ناوێت.

ڵۆید ئۆستن ئەوەشی دووپاتکردەوە کە ئەمریکا بەمەبەستی شەڕکردن سەرباز نانێرێتە رووسیا و خۆشی بەدوورخست لە وەڵامدانەوەی پرسیاری ناردنی سەرباز بەمەبەستی گواستنەوەی ھاووڵاتیانی ئەمریکا لە ئۆکراینا.

لەلای خۆیەوە، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، مایک میللێی رایگەیاند کە لە رابردوودا کۆکردنەوەی سەربازیی رووسیا لەسەر سنووری ئۆکراینا لەم شێوەیەی ئێستادا نەدیووە، دۆخەکە ھاوشێوەی قۆناغی شەڕی ساردە.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، ھۆشداریی ئەوەی دا کە دەرئەنجانی داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە بە تایبەتی لە ناوچە ئاوەدانییەکاندا "کارەساتبار" دەبێت.

مایک میللێی ئاشکراشی کرد کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ناردنی کەلوپەلی سەربازیی بۆ ئۆکراینا و لە ئەگەری دەستوەردانی رووسیا لە ھەر وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ، ئەوا لە چوارچێوەی بەندی پێنجەمی رێککەوتنامەی ئەو ھاوپەیمانێتییە، ئەوا ھێزێکی بەھێزی ناتۆ وەڵامی (دەستوەردانەکان) دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.