پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر ئەو پیاوەی لەسەر شەقام دەمایەوە بردرایە خانەی بەساڵاچووان هەموو پێداویستییەکی بۆ دابینکرا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە کە کەسێک بەناوی (محەممەد) بەهۆی ئەوەی 6 مانگە لە ماڵەکەی دەرکراوە و لە گەڕەکی تەیراوە لەسەر شەقام دەمێنێتەوە و هیچ شوێنێکی نییە، لەسەر بڕیاری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بردرایە خانەی بەساڵاچووان و هەموو پێداویستیەکی بۆ دابینکرا، تیمیکی تەندروستیش ڕاسپێردرا هەموو چارەسەرێکی بۆ ئەنجام بدات.
هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن تیمی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر دووجاری تر لە 2021.11.28 و 2022.01.05 داوا لە ناوبراو کراوە ببرێت بۆ خانەی بەساڵاچووان و شوێنکی بۆ دابین بکرێت، بەڵام ناوبراو ڕەزامەند نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.