دروستكردنی مۆنۆمێنت، یاخود په‌یكه‌ر بۆ داستان و رووداوێك، یان نهبهردییهك، یان بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی له‌ناو كۆمه‌ڵگا، له وڵاتاندا وه‌ك ره‌مز و سومبول ته‌ماشا ده‌كرێ و له رێی ئه‌و مۆنۆمێنته‌وه مێژووێكی پڕ شانازی، یان نه‌به‌ردییه‌كی پڕ گیانبهخشنین، یانیش داهێنه‌رێك كه له بوارێك له بواره‌كان رێبه‌رایه‌تی و پێشه‌نگ بووبێ بۆ كۆمه‌ڵگا، وهیاخودا ده‌سكه‌وتێك، شاكارێك، ئه‌ده‌بیاتێك و سه‌رمایه‌یه‌كی بۆ سه‌رخانی گه‌له‌كه‌ی، یاخود بۆ ژێرخانی وڵاته‌كه‌ی هێنابێته دی.
له‌ناو كوردانیشدا ئه‌و ره‌مز و پێشه‌نگانه له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌ن و ناسراون و پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی مه‌عنه‌وین و له‌گه‌ڵمان ده‌مێننه‌وه، هه‌میش بوونه‌ته سیما و ئاوێنه‌یه‌ك، كه به تێپه‌ڕبوونی رۆژگار خۆمانی تێدا ده‌بینینه‌وه.
له‌و روانگه‌یه‌وه، زۆر گرنگه گه‌لی ئێمه‌ش، كه له‌و بوارانه‌دا پێشه‌نگ و سه‌رمه‌شقی زۆری هه‌ن، مۆنۆمێنتیان وه‌ك ره‌مز و سومبول بۆ دروست بكرێ و له رێی ئه‌وانه‌وه رووێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردهواری به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پیشان بده‌ین، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان وڵاتێكی گه‌شتیاریی ئارام و سه‌قامگیره له‌ناو ئه‌و رۆژهه‌ڵاته گڕگرتووه‌ی، كه بووه به مه‌یدانی شه‌ڕ و ماڵوێرانی.
فه‌رهه‌نگ غه‌فور
مۆنۆمێنت و جوانی وڵات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.