Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 10:18

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


 کۆتایی هەفتەی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو 27 ى 1 ى 2022، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی حوسێن قوڕەیشی تەمەن 50 ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن قوڕەیشی بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی حوسێن قوڕەیشی، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.