نێچيرڤان بارزانى نامهيهكى له سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا بۆريس جۆنسنه‌وه پێده‌گات كه تيايدا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به سهقامگيريى درێژخايه‌نى عيراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه و دوا سه‌ردانى به‌ڕێزيان بۆ له‌نده‌ن وه‌ك ده‌رفه‌تێكى گرنگ بۆ تاوتوێكردنى هاريكاريى نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له وه‌ڵامى نامهيهكى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا ده‌نووسێت: خۆشحاڵ بووم کە ئەیلوولی ڕابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن، دوای ئەوەی ساڵى ٢٠١٥ سەردانی هەولێرم کرد. بەریتانیا هاوبەشیمان زۆر بەرز دەنرخێنێت و پابەندی سەقامگیری و ئاسایشی درێژخایەنی عیراق و هەرێمی کوردستانی عیراق دەمێنێتەوە.
سه‌رۆك وه‌زيران جۆنسۆن هه‌روه‌ها بۆ نێچيرڤان بارزانى نووسيويه‌تى: “دیدارەکه‌مان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان و تاوتوێکردنی ئەو هاوکارییە زۆر گرنگەی کە دژ بە داعش هەمانە، هەروەها بۆ ڕاگۆڕینەوەمان لەبارەی پرسە ناوچەیییەکانەوە.”
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا نووسيويه‌تى: “بە بیستنی باشتربوونی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ‌دا زۆر خۆشحاڵ بووم. هه‌روه‌ها بەریتانیا پشتگیری لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دەکات.”
به‌ريتانيا جه‌خت له پشتگيريكردنى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.