Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 08:06

تاناس كۆكیناكیس و نیك كیریۆس نازناوی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی ئوستراڵیایان به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


له‌ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی، هه‌ردوو یاریزانی ئوستڕاڵی تاناسی كۆكیناكیس و نیك كیریۆس نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان له‌ ئاستی جووتی پیاوان به‌ده‌ستهێنا.
 له‌ یاری كۆتاییدا، كۆكیناكیس و كیریۆس به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ردوو هاونیشتیمانیه‌كه‌ی خۆیان ماتیو ئێبدێن و ماكس پورسێلیان برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو سیی و پێنج خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، شه‌ش چوار بوو، كۆكیناكیس و كیریۆس یه‌كه‌م دووانه‌ی ئوستڕالین كه‌ له‌ دوای ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو نه‌وه‌دوحه‌وته‌وه‌ نازناوی جووتی پیاوان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ده‌ست دێنن، ئه‌م دوو یاریزانه‌ نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو به‌ یه‌كه‌وه‌ نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی ویمبڵدۆنیان له‌ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌ده‌ستهێنابوو.
 


         

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.