Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:43

كۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی تاقی کردەوە

ژاپۆن و کۆریای باشوور رایانگەیاند کە کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی تاقی کردووەتەوە.
کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ژاپۆن، ماتسونۆ هیرۆکازو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە مووشەکەکە لە بەرزایی دوو هەزار کیلۆمەتر لە کۆریای باکوور 30 خولەک و 800 کیلۆمەتری بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن بڕیوە.

ماتسونۆ هیرۆکازو باسی لەوە کرد کە ئەوە حەوتەمین مووشەکە کۆریای باکوور تاقی کردبێتەوە و رایگەیاند ''پێمانوایە مووشەکەکە مەودا مامناوەند یان مەودا درێژ بووە و کەوتووەتە دەرەوەی ناوچەی ئابووریی نیشتمانیی تایبەت بە ژاپۆن''.

راشیگەیاند ''مووشەکە بالیستییەکان و ئەوانی پێشتر هەڕەشەن بۆسەر وڵات و ناوچەکەمان. بەیانی ناڕەزایی لە بارەی تاقیکردنەوەکان ئاراستەی سەرکردایەتی پیونگیانگ کراوە''.

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکانی هەڵسەنگاندنی زیانی ئەگەری کەشتی و فڕۆکەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامە و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆدەبێتەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوورەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کۆریای باکوور کاتژمێر 07:52 خولەک بە کاتی ناوخۆ لە ناوچەی جاگانگ-ەوە مووشەکەکانی بەرەو دەریای ژاپۆن ئاراستە کردووە.

هاوکات هێزەکانی ئەمریکا لە زەریای هیندی- زەریای هێمن (USINDOPACOM) لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە تاقیکردنەوەکە، کۆریای باکووری ئیدانە کرد و داوای لێکرد خۆی لە چالاکی تێکدەرانەی سەقامگیریی بە دوور بگرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''ئەگەر ئەو رووداوە بەو شێوەیە هەڵبسەنگێنین کە راستەوخۆ هەڕەشەی بۆسەر کارمەندانی ئەمریکا، ناوچەکە و هاوپەیمانانی دروست نەکردووە، ئەوا بەردەوام دەبین لەسەر چاودێریی کردنی رەوشەکە''.

لە لایەکی دیکەوە لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیدا، سەرۆکی کۆریای باشوور، مون جای-ئین رایگەیاند ''تاقیکردنەوەکەمان ئیدانە کردووە کە ئاشتیی و سەقامگیریی لە نیمچە دوورگەی کۆریا خستووەتە مەترسییەوە''.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.