Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:23

له‌ ئه‌مریكا 100 هەزار کەس بەهۆی گەردەلوولی بەفرەوە لە کارەبا بێبه‌شبوون

بەهۆی گەردەلوولی توندی بەفر کە ویلایەتەکانی ناوەڕاست و باکووری خۆرهەڵاتی بەری خۆرهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتەوە، زیاتر لە 100 هەزار خانوو بێ کارەبا ماونەتەوە.
کوردستان TV
100%

بەپێی ماڵپەڕی "Poweroutage"، گەردەلوولەکە کە لە ویلایەتی ماساچووسیتس خێراییەکەی دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، کاریگەری لەسەر 113 کەس دروست کردووەو بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا.

هەروەها لە ویلایەتی نیویۆرک، بەهۆی بارینی بەفر بەشێوەیەکی چڕ زیاتر لە 600 کەس بێ کارەبا بوون.

لە کاتێکدا گەردەلوولەکە بە درێژایی دوێنێ بەردەوام بوو لە ناوچەی کەناراوەکان بەهۆی بەرزی شەپۆلەکانەوە لە هەندێک شوێندا بووە هۆی دروست بوونی لافاو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.